ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی شاری هەولێری کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکوومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وەڵام بدەوه