ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵ پابەندییەكانی لەسەر ناردنی بەشە بودجەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆئەوەی بتوانن شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بكەن.
وەزیری پەروەردە دەشڵێت، مامۆستا مافی خۆیەتی داوای شایستە داراییەكانی بكات، بەڵام بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن چارەسەر نییە.
وهزیری پهروهرده داوا لە مامۆستایان دەكات لەم دۆخەدا یەكدەنگ و ھاوكارییان بن لە داواكردنی مافەكانی ھەرێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه