لە شارێکی کوردستان خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکرێت
تایبەت بە کوردستان_پرێس
سبەیی 5/9/2023 کاتژمێر 10ی بەیانی لە شاری دھۆک خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکرێت دژی سیاسەتی بەغدا، کە جارێکی تر بەغدا وەکو ڕژێمەکانی پێش خۆی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان گرتووتەبەر، شایستە و داراییەکانی فەرمانبەران و ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری تاکڕەوانە ڕاگرتوونە، بڕیارە خەڵکێکی زۆر بەشداری بکرێت، کەھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەبن دوور لە حیزبایەتی، ھەموو کەسێک تێدا بەشدار دەبێت. دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە دژی سیاسەتی بەغدا.
وەڵام بدەوه