Kurdistan Press - ھەرێمی کوردستان کارتی فشاری زۆری ھەیە ھەرێمی کوردستان کارتی فشاری زۆری ھەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێمی کوردستان کارتی فشاری زۆری ھەیە

یاسین عەزیز، راگەیاند: "پێویستە پێش هەموو شتێک ناوماڵی کورد رێکبخرێتەوە و لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکاریانەی لە بەغدا بەرامبەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، با کێشە و ململانێ ناوخۆییەکان وەلا نێن، چونکە هەندێک لایەنی عێراق دەیانەوێت هەرێمی کوردستان لاواز بکەن، ئەگەر بۆشیان بکرێت هەر نایهێڵن. ھەروەھا وتی: هەرێمی کوردستان کارتی فشاری زۆری بەدەستەوەیە وەک کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، بابەتی گرتنەوەی ئاو، بەکارهێنانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فشار خستنە سەر بەغدا، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریکا دڵنیام کە کاریگەری زۆری دەبێت

سەبارەت بەوەی ئایا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەتوانێت، بەپێی یاسا دەسەڵاتەکان بەکاربهێنێ و بۆ ئەوەی چیتر کێشە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست نەبێت؟ ئەو شرۆڤەکارە سیاسیە جەخت دەکاتەوە: "سوودانی خۆی فشاری لەسەرە، هەتا پلانی ئەوە هەیە لەم قۆناغەدا سوودانی لە پۆستەکە لاببرێت و جێگرەوەشیان دیاریکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئێران پێی گوتون کە ئێستا گۆڕانکاری نەکرێت، چونکە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پێشە و دۆخەکە ناسکە، با کاریگەری نەرێنی نەبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه