Kurdistan Press - ٣١ی ئابی ھەولێر نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ. ٣١ی ئابی ھەولێر نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

٣١ی ئابی ھەولێر نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ.

٣١ی ئابی شه‌کره‌ شار نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ.

                          (ئومێد خۆشناو)

ئه‌گه‌ر قسه‌ بکه‌ین له‌سه‌ر ٣١ئابی وه‌رچه‌رخان، بێشک ده‌بێ باسی ٣٠ڕۆژه‌که‌ی تری مانگی ئابی ساڵی١٩٩٦بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ باسیش له‌دواڕۆژی مانگی ئاب واته‌ ٣١ئاب بکه‌ین که‌، له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌ چ هات و چی ڕوویدا، واته‌ ١ی ئه‌یلوول هه‌ڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌که‌ بوو.

ئیتر کێ حازره‌ و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ قسه‌بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م.

لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب هه‌ر له‌ زیادبوونن.

ئه‌گه‌ر ٣١ئاب نه‌با،ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.

ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حسن پلایس و اغای مه‌ته‌ڕی و ڕاکان حاکم بوون.

ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده‌ گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شار شه‌کری ئێستا.

ئیتر ده‌سکه‌وته‌کانی ٣١ی  ئابی شه‌کره‌ شار ده‌یان و سه‌دان ده‌سکه‌وتن، به‌ڵام کێ هه‌یه‌ یه‌ک ده‌سکه‌وتی ٦٤و٦٦و٨٣و١٦ی ئۆکتۆبری خیانه‌تکارم پێ بڵی ئه‌ی خه‌ڵکینه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه