Kurdistan Press - دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ و ده‌گمه‌ن له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان ده‌بیندرێت. دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ و ده‌گمه‌ن له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان ده‌بیندرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ و ده‌گمه‌ن له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان ده‌بیندرێت.

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌و دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ و ده‌گمه‌ن له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان و هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت.

محه‌ممه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ واڵی خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: سبه‌ی (چوارشه‌ممه‌ 30ـی ئابی 2023) كاتژمێر 9:36 خوله‌كی شه‌و، دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ له‌ ئاسمانی ته‌واوی جیهان و كوردستان ده‌بینرێت، ئه‌ویش دیارده‌ی مانگی شینه‌ (blu moon)، هاوكات مانگ زۆر به‌گه‌وره‌یی و پڕی به‌دیار ده‌كه‌وێت (super moon).

ئه‌م شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سبه‌ی شه‌و له‌ته‌نیشت مانگیشه‌وه‌ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی زۆر ناوازه‌یه‌ و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ دیمه‌نی بینینی مانگ ببینن، چونكه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ سێ بۆ چوار ساڵ جارێك رووده‌دات،  هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ 10 ساڵ جارێك".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ 2006 وه‌ تا ئێستا حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ دووباره‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌.

محه‌ممه‌د كه‌مال روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، مانگ شێوه‌كه‌ی بۆ ره‌نگی شین ناگۆڕێت، هه‌ر شێوه‌ی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ی مانگ زۆر گه‌وره‌ ده‌بێت و واهه‌ست ده‌كرێ نزیك بووبێته‌وه‌ له‌زه‌وی و به‌پڕی ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه