بۆچی رێگری لە گەرانەوەی پارتی دەکرێت لە کەرکوک؟
پارتی حیزب نیە بزوتنەوەیە، بزوتنەوەیە بۆ ڕزگاریخوازی کورد و کوردستان، جا بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک حەشد و ئەمسالەکانی ناحەق نین ناڕەزایی دەرببرن ڕێگا بگرن چونکە دەزانن حوکمڕانی تاکڕەو و خۆسەپێنەری ئەوان بۆ سەر کورد کۆتایی دێت، کەرکوک ڕزگار دەکرێت لە پاڵەوانەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، جارێکی دیکە کەرکوک ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی وەردەگرێت کە کوردستانیە، کە شەش ساڵە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی ھەرێمی ناوچەکە کە جێبەجێکاری یەک پیلانن لەیەک ئاواز دەخوێنن کەڕێگری بکەن لەگەڕانەوەی ئەم بزوتنەوە کوردیە بۆ کەرکوک بۆ ئەوەی کەرکوک ھەموو شتێک بێت عەرەبستانی بێت یان تورکومانستانی و فارستانی حەشد بێت تەنھا کوردستانی نەبێت.
دەرکەوت ھەموو حیزبەکانی تر تەنھا ناویان کوردیە گەرنا لە ناوەڕۆک و میتودا خاڵین لەکوردایەتی، کەچەند ساڵە بوونیان لە کەرکوک جگە لە زیان بۆ کورد و بەرژەوەندی بۆ خەڵکی دیکە زیاتر نەبووە، ھەر مامەڵەی نەیارەکانی کورد لەگەڵ پارتی و حیزبەکانی تر جیاوازی پارتی و ئەوان دەردەخات، کە شەش ساڵە ئەوان بەبێ پارتی لەوێن نەیارانی کورد ھیچ کێشەیان لەگەڵ ئەوان نەبووە بگرە بارەگاشیان دەپارێزێت بەڵام ھەر کە زانی پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک و بارەگای خۆی وەردەگرێتەوە خۆپیشاندانیان کرد ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی لەدەستیان بێت بارەگای پارتی نەک ھەر ناپارێزن وەکو ھی ئەوان بەڵکو تەختی زەوی دەکەن. بەکورتی پەیامی نەیارانی کورد ئەوەیە کە پارتی شکۆ و ناسنامەی کورد دەپارێزێت کە ئەوان ھەمیشە دژی ناسنامەی کوردین بۆ ئەوەی کورد بێ شکۆ بکرێت، کە مرۆڤی بێ ناسنامە بێ شکۆیە، پارتیش شکۆی کورد دەپارێزێت چونکە بەرگریکاری سەرسەختی ناسنامەکەیانە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه