سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 285ی به‌شی یه‌كه‌م/ به‌رگی شه‌شه‌می زنجیره‌كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد)، له باسی هه‌ڵكشانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له ناوچه‌كانی عێراق و به‌غدا له ساڵانی 2006 و 2007ـدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانی زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵوێزی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێ: رۆژی نه‌ورۆز بوو، له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیلزاد، له‌ناو یه‌ك ئۆتۆمبێلدا بووین له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌ڕۆیشتین، جه‌ماوه‌رێكی زۆر هاتبوونه ده‌ره‌وه بۆ گه‌شت و سه‌یران و له كه‌ناری شه‌قامه‌كان وه‌ستابوون. كات و كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر خۆش بوو، خه‌لیلزاد پێی گوتم: له‌چاو خه‌ڵكی به‌غدا، خه‌ڵكی كوردستان له به‌هه‌شتدا ده‌ژین.) منیش گوتم ج بزانه، ئه‌و خه‌ڵكه هێشتا گله‌ییان هه‌یه. له وه‌ڵامدا گوتی: پێشنیاز ده‌كه‌م چه‌ند كه‌سێك به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م جه‌ماوه‌ره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانی به‌غدا ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌در و گه‌وره‌یی و گرنگیی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بزانن.
وەڵام بدەوه