Kurdistan Press - لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی لە پێناو خەڵکی ھەژار رسووماتێک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە. لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی لە پێناو خەڵکی ھەژار رسووماتێک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی لە پێناو خەڵکی ھەژار رسووماتێک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە.

پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، بۆ زەویی سندووقی و خانووكردن لە حەرەمی گوندەكان و رێگەپێدان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو لە كۆمەڵگاكان، سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی لەسەر چەند بڕیارێك دەربڕیوە، دەشڵێت: "خەمڵاندنی نرخی زەویی سندووقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت."

ئومێد خۆشناو راگه‌یاند: "پێشتر ئەو رێنوێنییانەی كە بۆ زەویی سندووقی دەركرابوون تێبینییان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی داواكارییەكی زۆری خەڵك هەبوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە رسووماتدا بكرێت، چونكە ئەوكات خەمڵاندنی تاپۆكردنیان بە 30%ی نرخی رۆژ بوو، لەو شوێنانەی كە زەوییەكانیان لێییە."

زیاتر گوتیشی: "لە ماوەی رابردوودا، ئێمە چەند كۆبوونەوەیەكمان كرد و داواكارییەكانی هاووڵاتییان كۆ كرانەوە و تاوتوێ كران و كرانە كۆنووسێك و كۆنووسەكە پەسند كرا.

زەویی سندووقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بەشێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە ئەوان بکرێنە خانوو.

پارێزگاری هەولێر ئاشكراشی كرد، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو خەڵكی كەمدرامەتدا رەزامەندیی دەربڕیوە، گوتیشی: "كۆنووسەكەمان بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نارد، ئەویش لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریی خەڵكی هەژار و كەمدرامەت، لە زەویی سندووقی و فراوانكردنی حەرەمی گوند، بەپێی پێویست و نۆژەنكرنەوەی ئەو خانووانەی كە لە شوێنەكانی دیكە كراون، جەنابی سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی لەسەر كۆنووسەكە داوە.

ئومێد خۆشناو روونیشی كردەوە: "كۆنووسەكە لەم چەند رۆژە رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی بۆ وەرگیراوە و لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوە بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەكرێت و رێنوێنیی تازە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان دەردەكرێت."

پارێزگاری هەولێر بڕیارێكی دڵخۆشكەری ئاشكرا كرد و گوتی: "بڕیاری زۆر باش دراون، خەمڵاندنی نرخی زەوەیی سندووقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت، هەروەها هەر شوێنێك پێویست بكات بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوند، لێژنەكانی شارەوانی ئامادەكاریی بۆ دەكەن و راسپاردەی یەكە ئیدارییەكان دەدرێتە پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوندەكان رەزامەندیی لەسەر دەدرێت."

ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد، بەپێی بڕیارەكان، دەست دەكرێت بە رێگەپێدانی نۆژەنكردنەوەی خانووەكان لە كۆمەڵگاكان و شوێنەكانی دیكە، گوتیشی: "ئەو خانووانە پێشتر لەو شوێنانە دروست كراون و رێگەیان پێ نەدەدراوە نۆژەن بكرێنەوە، ئێستا هەواڵی خۆش بۆ ئەوان ئەوەیە، بڕیاری رێگەپێدانی نۆژەنككرنەوە دەدرێت و نۆژەنكردنەوەكانیش دەست پێ دەكەنەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا