بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لە زیادبوونی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە دەدات و دەڵێت، گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێدەکرێت.
شەوی یەکشەممە، 27-8-2023، تەندروستیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیان کرد خۆیان بەدووربگرن لەو ئاوەی کە لە سەرچاوەکەی دڵنیانین، ئەو ئاوە بەکاربهێنن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت. هەروەها دەتوانن ئاوی بوتڵکراویش کە لەژێر چاودێریی تیمەکانی تەندروستیدا کار دەکەن، بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاریداوە کە هەموو جۆرە سەوزە و میوەیەک لە چێشتخانە و خواردنگەکاندا قەدەخە بکات، بۆ ماستاویش، تەنیا ئەوانە رێگەپێدراون کە لە قتوودان.
تەندروستیی سلێمانی ئامادەکاری کردووە بۆ زیادبوونی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە، داواش لە خەڵک دەکات، پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن.
وەڵام بدەوه