ئێران رێگە دەدات نەوتی هەرێم بچێتەوە ناو وزەی نێودەوڵەتی؟
هەموو كۆكن لەسەر ئەوەی، ئێران دەسەڵاتێكی گەورەی بەسەر عێڕاقەوە هەیە، فشاری ئێرانیشە وای كردووە، عێڕاق رێگە نەدات نەوتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بۆڕی جەیهانەوە هەناردە بكرێتەوە، بەڵام هاتنی هاكان فیدان، هاوكێشەكەی گۆڕیوە، ئیدی ئێرانیش نەرمی دەنوێنێت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
پرسیارە جەوهەرییەكە ئەوەیە، ئایە ئێران چۆن رێگە دەدات نەوتی هەرێمی كوردستان، دووبارە بە توركیادا تێپەڕببێت و هەرێم بگەڕێتەوە ناو وزەی نێودەوڵەتی؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، دەكرێت بڵێین بەڵێ ئێران رازییە و ناچاریشە رازامەند بێت، چونكە ئەمریكا ماوەیەكە فشارێكی زۆر گەورەی لە سووریا خستووەتە سەر ئێران و لەو هێزانە دەدات كە ئێران پاڵپشتیان دەكات، هەروەها فشارێكی گەورەی ئابووریشی خستووەتە سەر ئێران و بەشێكی ئەو كۆمپانیایانەی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن سەر بەئەمریكان، بۆیە راگرتنی نەوتی هەرێم ئەمریكای نیگەران كردووە و ئەمریكاش بە فشارە سەربازی و ئابوورییەكانی ئێرانی نیگەران كردووە.
ئارزوو یڵماز، مامۆستای زانكۆ و شارەزای سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیوایە، ئێران رازی دەبێت نەوتی هەرێم هەناردە بكرێتەوە، چونكە دەیەوێت بە ئەمریكا بڵێت فشارەكانم لەسەر كەم بكەرەوە و منیش بەربەست بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست ناكەم.
دەبێت ئەوەش بزانرێت، توركیا هەرگیز حكوومەتێكی عێڕاقی شیعی بەهێزی ناوێت، بەرامبەر بە كورد و سوننە، دەبێت هاوكێشەكە راست بكرێتەوە، یەكەم هەنگاویش بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكات.
كارزان گلی
وەڵام بدەوه