Kurdistan Press - مەسرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر دوو نووسراو کرا بۆ خەرجکردنی پارە بۆ خولەکانی کوردستان مەسرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر دوو نووسراو کرا بۆ خەرجکردنی پارە بۆ خولەکانی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر دوو نووسراو کرا بۆ خەرجکردنی پارە بۆ خولەکانی کوردستان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا 859 ملیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی چالاکییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان خەرج بکرێت.

سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان راگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا بۆ خەرجکردنی 859 ملیۆن و 480 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەچوونی وەرزی رابردووی خولەکانی نایاب، پلەیەک و پلەدوو، جام و فوتساڵی کوردستان و خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوردستان'.

بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان راشیگەیاند:لەسەر داواکاری و نووسراوی ئێمە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی دا 588 ملیۆن و 670 هەزار دینار بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی نایاب، پلەیەک، پلەدوو، جام، فوتساڵ و دەرماڵەی ئەندامان و کارمەندان و کڕینی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی تەرخان بکرێت، هەروەها 270 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش بۆ خەرجییەکانی وەرزی 2022/2023ـی خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و تێچووی کردنەوەی خولەکانی ناوبژیوانان خەرج بکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان رۆژی 13ـی ئەم مانگە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر دوو نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش کراوە کە لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ خەرجکردنی 859 ملیۆن و 480 هەزار دینار وەکو خەرجی و تێچووی وەرزی رابردووی خولەکانی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه