Kurdistan Press - سوپای عێراق چیتر دەستوەردان ناکات سوپای عێراق چیتر دەستوەردان ناکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای عێراق چیتر دەستوەردان ناکات

شاخەوان عەبدوڵڵا: لەمەوبەدوا سوپای عێراق دەستوەردان لە کاروباری جووتیاران ناکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی ئابی 2023، بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لیژنەکە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی باڵای ماددەی 140، بڕیادرا سوپای عێراق دەستوەردان لە کاروباری جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان نەکات و چیدیکە سوپا رێگری لە کاری کشتوکاڵی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە نەکات، چونکە ئەو کارە پێچەوانەی دەستوورە. گوتیشی، ئەوانەی خاوەن زەوییەکانن، دەتوانن زەوییەکانیان  بکێڵن و رێگرییان لێ ناکرێت. بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، لەگەڵ هادی عامری و ئەندامانی دیکەی لیژنەکە رێککەوتوون، کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای ماددەی 140 هەموو هەفتەیەک ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی جێبەجێکردنی ماددەکە، بچێتە قۆناغێکی باشترەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه