سیروان بارزانی: ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو نییە ئەنتەرنێت و تەکنۆلۆژیا نەبووبێت، هەموو شتێک بەردەستە و خەڵکی ناوچەکە شاهێدن کێ شەڕی کردووە، کێ لەوێ بووە و کێ سەرکردایەتیی کردووە، ئەو فەرماندانە کێ بوون، کە فەرماندەیی شوێنەکەیان کردووە، زۆر روونە، کە چۆن دابەش کراون بەسەر میحوەری گوێڕ و مەخموور و فەرماندەییەکان کوێ بوون و کام هێز بوون، هەمووی بەرچاوە، ئەو بەڕێزانەش کە وا دەڵێن، راستە هێزیان هاتبوونە هەولێر و ئەو رۆژەی ئازاد کرا، ئەتوانم بڵێم شەڕەکە هەر تەواو ببوو، درەنگ هەواڵیان پێگەیشت، کە ئەوان هاتبوون ئیشەکە تەواو ببوو.
هەر لایەن و کەسێک، کە دەیەوێ بە جۆرێکی تەسک بیر بکاتەوە، ئەوە دەیەوێ رێکلام بۆ خۆی بکات، خەڵکەکە شاهێدە، کۆتا قسەی منیش وابووە و وادەڵێم، پێشمەرگەی کوردستان بوون، کە قارەمانانە گوێڕ و مەخمووریان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد و رۆژێکی مێژوویی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش تۆمار کرد، چ لە کوردستان و چ لە عێراق و چ لە سووریا، کە یەکەم رێگرتن لەم میحوەرە بووە، یەکەم هێرشی پێچەوانە بووە، کە خاک لە دەستی داعش دەربهێنرێت، هەر ١٠ی مانگ بوو وەک ئەمڕۆ گوێڕ و مەخموورمان ئازاد کرد
وەڵام بدەوه