Kurdistan Press - بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی. بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی.

لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای ئامێدی، کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کردووە و لەو گۆڕانکارییانەدا بۆ یەکەمین جار ژنێک بەرپرسیارەتیی لیژنە ناوچەیەکی وەرگرت.

بەرەڤان حەمدى، بەرپرسی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای ئامێدی، راگەیاند: ''دیارە دوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڕانکارییش دەکرێن و لە سنووری لقی 18ش گۆڕانکاریمان کردووە بە ئامانجی ئەوەی کە باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەین.''

بەرپرسی لقی 18ی پارتی لە قەزای ئامێدی گوتیشی: ''ئەو گۆڕانکارییەی ئێمە کردوومانە، بەو شێوەیە بوو کە عه‌گید شه‌فیق كۆره‌ماركى بووەتە به‌رپرسی لیژنەی ناوچە سه‌رسنك، محه‌مه‌د سه‌عید بووەتە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی ئامێدی، دۆسكى نایف دۆسكى بووە بە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی بامه‌ڕنێ، ئوسمان بەگ ئامێدی بووەتە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی شیلادزێ، کەیهان نێروەیی بووەتە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی سیری، مەهدیا نهێلی بووە بە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی دێرەلۆک، جەمال ئەرەدنی بووە بە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی کانی ماسی و هاشم تروانشی بووە بە به‌رپرسی لیژنەی ناوچەی چەمانکێ".

بەرەڤان حەمدی ئاماژەی بەوەش دا: ''لەسەر ئاستی پێنج لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوانە لقی یەک و لقی هەشت و لقی نۆ و لقی هەژدە و لقی بیست، بۆ یەکەمین جارە ژنێک دەبێتە بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی کە خاتوو (مەهدیا نهێلی)یە و بووە بە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە دێرەلۆک. هەڵبەت لای ئێمە ئافرەتێکی جێی باوەڕ و توانا و لێهاتوو و سەرکردەیە و بە شایانی ئەو پۆستەمان زانیوە.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه