سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی ساڵانی ڕابردوو، هاوینی ئەمساڵ یەکێکه له هاوینە ئاساییەکان و ئەم شەپۆلە گەرمایه نەبێت، مانگەکانی 6 و 7 زۆر ئاسایی بوون، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئێستاش شەپۆلێکی ئاسایی و کورتخایەنە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەنمونە هاوینی 2015 نزیکەی دوو مانگ لەسەریەک پلەکانی گەرمی لە دەشتەکانی گەرمیان 50° پله یان زیاتر تۆمارکراون، ئەم شەپۆلەی چەند ڕۆژێکه کاریگەری هەیه له زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرمی نەگەیشتۆتە 50° پلە، تەنیا لە دەوروبەری خانەقین و دەریاچەی حەمرین نەبێت 50.6 پلە تۆمارکراون.
هاوكات ئەو شارەزاییەی بواری كەشناسی، لە بارەی ئەم شەپۆلە گەرمایەی كە چەند ڕۆژێكە دەستی پێكردووە ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.


وەڵام بدەوه