له‌وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی كوردساتنیوز له‌باره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مه‌خمور....
ئامانج عه‌بدوڵا سوور
نۆساڵ به‌رله‌ئێستا تیرۆرستانی داعش له‌سنوری نه‌ینه‌وا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌مه‌خمور وبه‌چه‌كی ده‌ستكه‌وتی دووده‌وڵه‌ت توانیان مه‌خمور داگیربكه‌ن ،راسته‌وخۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سایه‌ی رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی نه‌خشه‌رێی ئازادكردنەوەی مه‌خموریان داڕشت و بریاری ئازادكردنه‌وه‌ی مه‌خموریان دا.
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وئاسایشی هه‌ولێر به‌سه‌ركردایه‌تی میحوه‌ری مه‌خمور كه فەرماندە سەربازییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد له هه‌ردوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر تێرۆرستانی داعش و به‌ماوه‌یه‌كی كورتی پێوانه‌یی پیشمه‌رگه‌كانی رێی بارزانی توانیان لە ھەردوو قۆڵەوە داعش بشکێنن لە ھەوێرە و لە مه‌خمور و، مەخمووریان ئازاد کرد وئاڵای كوردستانیان له‌نێو چه‌قی مه‌خموردا شەکاندەوە.
یه‌كه‌مین جاربوو كه‌تێرۆرستانی داعش رووبه‌رووی شكستێكی گه‌وره ببنه‌وه هه‌ربۆیه له‌سه‌رئاستی دنیاومیدیایی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا كێشكرد وئه‌و راستیه سه‌لمێنرا كه‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرده‌كات.
ئه‌وهیزه نیشتمانی و به‌رگریكاره‌ی مه‌خموری ئازاد كرد پێشمه‌رگه وكادیرانی پارتی و رێبوارانی رێی بارزانی بوون كه له‌ژێر سایه‌ی رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و به‌نه‌خشه‌یه‌كی تۆكمه‌وه توانیان شكست به پیلانی له‌رزۆكی داگیركه‌رانه‌ی تیرۆرستان بهێنن.
ئه‌وه ئه‌و هێزه‌شۆرشگێره‌ی پیشمه‌رگه بوو كه له‌به‌رگریدا بروای به نابه‌رامبه‌ری هێزنه‌بوو ئاخر ئه‌وه‌ی پرنسیپی نیشتمانی له‌هه‌گبه‌یدا بێت به‌رگری هه‌ڵده‌بژێرێت وتادوا هه‌ناسه‌ی له‌سه‌نگه‌ری رووبه‌روو بوونه‌وه‌دا ده‌بێت.
لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا پێشمەڕگە بەدرێژایی ھەزاران کیلۆمەتر کوردستانی پاراست و داعش شکا.
ئه‌وه پیشمه‌رگه ورێبوارانی رێی بارزانی بوون چونكه گۆشكراوی پرنسیپی كوردایه‌تین ئه‌وه‌بۆیه به‌كه‌مترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی و له شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ردا شكستیان به‌داعش هێنا له مه‌خموروته‌واوی محیوره‌كانی تر توانیان داستانی سه‌روه‌ری وسه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه میدیا شه‌پڕیۆو شپرزه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌نا به هۆنینه‌وه‌ی سیناریۆ ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری ونیازی به‌وه‌یه به‌ری خۆره‌تاو به‌بێژنگ بگرێت ،له‌دواین راپۆرتیشیدا به‌هه‌مان ئه‌وخووه‌ی كه‌پێوه‌ی چه‌شه بووه خه‌ونی له‌رزۆك ده‌گێرێته‌وه دیسان به‌سیناریۆییه‌كی پڕ له‌چه‌واشه‌كاری ودوور دوور له‌راستییه‌وه.
چه‌ند ساڵێكه یه‌كێتی له‌م یاده‌دا وله‌رێی میدیا شپرزه‌كه‌یه‌وه مه‌راقی له رستنی چه‌واشه‌كاری كاڵ ئه‌كاته‌وه لێ ئه‌مجاره به‌نه‌غمه‌یه‌كی تر وله‌فۆرمێكی تردا حیكایه‌تێكی خه‌یاڵی هۆنیوه‌ته‌وه حیكایه‌تێك كه‌تانه‌ت خودی نووسه‌ركه‌ش بروای پێی نییه، ئاخر ئه‌مجاره پاڵه‌وانی سیناریۆكه‌یان گۆڕیوه چونكه ئه‌وه‌ی له حیكایه‌تی ساڵانی رابردوودا رۆڵی سه‌ره‌كیان پێ به‌خشیبوو ئێستا له‌كیشه‌ی ڕیشه‌یدان له‌گه‌ڵیدا وچی تر وه‌ك یه‌كێتی نایناسێنن!
گرێی سیناریۆكه‌ی راپۆرته پر له‌چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی كوردسات نیوز له‌وه‌دا یه‌كانگیربووه كه‌باس له‌به‌رگری ئه‌كات گوایه ئه‌وان پاڵه‌وانی نێو مه‌یدانه‌كه‌بوون له‌راستیدا ئه‌وه‌گرێ كوێره‌ی پر له ناسۆری یه‌كێتیه خه‌ڵكی كوردستانیش بیریان نه‌چۆته‌وه. ئه‌وه‌سه‌ركرادایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتی بوو بروای به‌به‌رگری نه‌بوو ئه‌وه به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی بوون به‌پاساوی هێزی نابه‌رامبه‌ر كه‌ركوك ونیوه‌ی خاكی كوردستانیان له‌خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ردا راده‌ستی داگیركه‌ر كرد،چ سه‌یره ئێستا له‌یادی ئازادكردنه‌وه‌ی مه‌خموردا باس له‌به‌ره‌نگاری ئه‌كه‌ن وخۆیان ده‌كه‌نه پاڵه‌وان!
دۆخی لاسه‌نگی یه‌كێتی له‌ئاستێكدایه كورد وته‌نی كێ زوو بێت ئه‌و له‌سه‌ری مه‌جلیس دائه‌نیشێت كه‌چی به‌وحاڵه‌شه‌وه ده‌ستیانگرتووه به‌هۆنینه‌وه‌ی درۆوچه‌واشه‌كاری بێ ئاگا له‌وه‌ی مێژوو ئه‌سپێكه وبه‌كه‌س لغاوناكرێت.
له‌وده‌مه‌ی مه‌خمور له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه داگیركرا وبوونه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر هه‌ولێر وته‌واوی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه میدیا بێ ئه‌ته‌كێت وشپره‌زه‌كه‌ی یه‌كێتی بوو له‌رێی شه‌ڕی واته واته‌وه ده‌ویست دۆخی بێ وره‌یی به‌رپا بكات و ته‌نانه‌ت كادره‌كانی خۆشیان هان ده‌دا هه‌ولێر به‌جێبهێڵن ،جا ئه‌وه‌ی مایه‌وه وبه‌رگری هه‌لبژارد خه‌ڵكی به وره‌وشه‌رفه‌مه‌ندی هه‌ولێر وكادرانی پارتی وپێشمه‌رگه‌كانی رێی بارزانی بوون مقاوه‌مه‌تیان هه‌ڵبژارد وسه‌ره‌نجام ئه‌فسانه‌ی تێرۆریان هه‌لاهه‌لاكرد وداعشیان تێك وپێك شكاند.
ئێستا به‌چ روویه‌كه‌وه میدیا لاسه‌نگه‌كه‌ی یه‌كێتی خه‌ریكی چه‌واشه‌كاریه به‌تامی حیكایه‌تی گوێ ئاگردان ؟خۆ له‌زه‌ینی هه‌مووماندا ئه‌ورۆژگاره كاڵ نه‌بوه‌ته‌وه ئه‌ورۆژانه‌ی میدیاكه‌ی یه‌كێتی پروپاگه‌نده‌ی بێ وره‌ییان وه په‌تایه‌كی كوشنده بڵاو ئه‌كرده‌وه.
راستیه‌ك كه میژوو یاداشتی كرد هێز نیه بیگۆڕێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تی راسته‌و‌خۆی سه‌رۆك بارزانی جه‌نگی تیرۆری برده‌وه‌وهه‌موو دنیاش شاهیدی بۆ ئه‌م راستیه ده‌دات وته‌نانه‌ت میدیای نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌م راستیه‌ی دروست ساغكرده‌وه .
كۆده‌نگیه‌كی یونیڤیرساڵی له‌م باره‌یه‌وه هاته كایه‌وه كه پێشمه‌رگه بووبه‌ره‌مزی به‌رگری له‌مرۆڤایه‌تی ، پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به نه‌خشه‌رێی سه‌رۆك بارزانی ورێبوارانی ئه‌م رێبازه‌ی كوردایه‌تی توانیان ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنن و سه‌ركه‌وتنه‌كان بوونه مه‌دالیای به‌رۆكی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.


وەڵام بدەوه