Kurdistan Press - لەبارەی بەنزین و مووچەوە گوتەبێژی حکومەت ھەواڵی خۆش رگەیاند لەبارەی بەنزین و مووچەوە گوتەبێژی حکومەت ھەواڵی خۆش رگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی بەنزین و مووچەوە گوتەبێژی حکومەت ھەواڵی خۆش رگەیاند

پێشەوا هەورامانی:

 هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەماوە

دەبێت مافەكانی هەرێم لەیاسای نەوت و گاز پارێزراوبن".

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ بیانوویەك بۆ نەناردنی شایستە داراییەكان نەماوە، ئەو پارەی ئەمجارە نێردرا بۆ هەرێمی كوردستان هیچ ناوێكی نەبوو، بۆیە ئەو شاندەی چوون بۆ بەغدا بەئامانجی ناردنی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمە و تۆپ لە گۆڕەپانی بەغدایە لەئێستادا.

ئاماژەی بەوەشكرد "دوو ئاڕاستە لە بەغدا كاردەكەن ئاڕاستەیەكی باشە، بەڵام ئەوەی دیكە هەوڵی لەقاڵبدانی هەرێمی كوردستان دەدات".

لەبارەی بەنزینیشەوە وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت "حكومەتی عێراق بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان زیادكردووە و بڕیاری دیكەش بۆ هاوردەی بەنزین دەرچووە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه