پێگەی کورد بەھێزتر دەبێ
تەنیا کوردی
(٣)
لە دوای ئازادکردنی عێراق لە ٢٠٠٣ تا وەکوو ئەمڕۆ ٢٠٢٣، واتە لەماوەی بیست ساڵی رابردوو، ڕۆڵی کورد لە ھەندەسەی دروستکردنەوەی ھەیکەلی حوکمڕانی عێراق پێش ھەموو نەتەوەکانی تر بووە، چونکە دەولیەن و ئیقلیمیەن بڕیاری کورد یەکلاکەرەوە بووە لە دووبارە سیاغەکردنەوەی حوکم لە کابینەیەک بۆ کابینەیکی دی لە عێراقدا، بەڵام ھەموو کات دوای جێگیربوونی کابینە لە بەغدا کودەتا بەسەر مافەکانی کورد کراوەو باجی کورد لە ڕێگەی تۆخکردنەوەی دیموکراتیەت و فیدڕاڵی بوو لە عێراق دا...
بۆ کورد فیدڕاڵیەت لە عێراق کاری لە پێش بوو تا سیاغەی حوکمڕانی بەرەو کۆنفیدڕاڵی یان سەربەخۆیی بۆ کورد ببێتە کۆتا رێگەی ئەم ستەمەی لە کورد کراوە بە درێژایی مێژوو، بەڵام بەشێوەی پیلانبۆدارێژراو کودەتا لە دژی کورد ئەنجام داراون لەوانە:
-بە درێژکراوەی کرانەوەی دەرگا بۆ ھێزی حەشد و ھێزی وەلای حەشد، لە ناوچە کوردستانییەکان..
-پۆستەکانی کورد لە عێراق سڕانەوە تا ھەیکەلیەتی فیدڕاڵی لاواز بکرێ لە عێراق.
-بەڕێگەی میدیا ھەرچی بەناو سیاسی و موحەلیلیە کە کوردن و دژ بە قەوارەی ھەرێمن، تەبەنی کران تا لە ڕووی سایکۆلۆژی دژایەتی قەوارەی ھەرێم بکەن و رای گشتی لە دژی دەستکەوتەکانی قەورەی ھەرێم دروست بکەن...
-شێوازێکی کاریگەریان دروستکرد کە بێسەروبەری عێراق لە گەندەڵی و میلیشیایی لە رێگەی میدیای کوردی پەردەپۆش بکەن و بە پێچەوانەوە رای گشتی کوردستان وا بورژێنن کە ھەرێم گەندەڵە و دەوڵەتی عێراق سیادەی تەواوی مافە....
لەگەڵ ئەم ھەموو خاڵانە فشاری رادەستکردنی نەوتی کوردیان خستە رۆژەف، ھەرچەند لە کۆتاییدا ئەمە پێچەوانە دەبێتەوە، بەڵام لە ئێستادا رێککەوتن بە کاتی تا ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم زۆرباشە، چونکە کێڵگەکان ھەر لەناو جوگرافیای خۆمانن..دواتر لە بابەتێک باسی نەوت دەکەم...
جیا لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ لاوازکردنی قەوارەی ھەرێم و سڕکردنی پەرلەمانی کوردستان و لێدان لە پێگەی ھەرێم، کە بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێم، پێگەی ھەرێم دەولیەن ھەڵدەستێتەوە.
سەرباری ئەم دژایەتییە، ھێشتا کورد لەسەرپێی خۆی وەستاوە و نەکەوتووە، ئیتر لە دەرەوەی دەسەڵاتی کورددا، ئەوەی ھەست بە گۆڕانکاری نەکا لە رۆژھەڵاتی ناوین لە ماوەی چەند ساڵی دابێ، ئەوا دەبێ گومان لە گوێچکەو چاوی بکات....ئەمە قسەی من نییە بەڵکوو قسەی چەند سیاسیەکی پێوەست بە رۆژھەڵاتی ناوینن، ئیتر کاتێ لە ئۆکرانیا جەنگ دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠١٨ نەخشەی جەنگەکە کێشرابوو، ئەو مەرجانەی بۆ عێراقیش دانراون ئەگەر بەم شێوەیە بڕوا کەوتنی عێراقیش دووبارە ئەگەرێکە، بەڵام کەوتنێکی ھێواش کە ھەڵسانەوەی عێراق بۆ چەند دەسەڵاتێک لە چەندان ناوچەی جوگرافیای تەقسیم بکات و گەلی عێراق باجی بەسەربازگەکردنی عێراق لە دەستی میلیشیاکان دەدەن..
ئێستا ئەوەی گرینگە پرسی کوردە پرسێکی زۆر ئاڵۆز لەنێو رۆژھەڵاتی ناویندا، پرسێک کە چەندین وڵاتی ئیقلیمی لە ناوچەکەدا دەستوەردان لە پرسی کورد دەکەن بۆ ئەوەی ئامانجێکی گەورە نەھێتە دی ئەویش ھەڵسانەوەی پێگەی کوردە لە رۆژھەڵاتی ناوین کە مەڵبەندی ھێز و جوگرافیاکەی، ھەرێمی کوردستانە...
بەڵام سەرجەمی ئەم فشارانە کۆتایان دێ، چونکە کەوتنی کورد لە ھاوکێشەی ناوچەکە مەحاڵە، ئەگەر چی بە کاتی فشارەکان ھەن، بەڵام لە کۆتاییدا ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم لە بچوکترین رووداوی نێو عێراق واردە و ئەو قەوارەی بە جێگیری بە خوێن دروستبوو خوێنیشی بۆ پارێزگاریکردن لێی دەرژێ...
ئەم قۆناغەی کە دێ، دەبێ رای گشتی ھەرێم ھاندەربێ، چونکە خەتی مقاوەمەی ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم روونە و ئەوانەی دەڵێن کورد دەکەوێ، ئەمە مەحاڵە، بەڵام لە دوور مەودا ئەو ئەکرادانە دەکەون کە زمانیان کوردییەو دژی قەوارەی ھەرێمن و لە بەغدا و شوێنەکانی دیکە ناویان تۆمارکراوە بە ئەکراد، پێگەی کورد بەدڵنیاییەوە بەھێزتر دەبێ، ھەڵبژاردن و بوژانەوەی ئابووری و پاڵپشتی دەولی، ئەمە ئەم ھەنگاوانەن کە تەدریجیەن کورد دەگەڕێتەوە نێو حساباتی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە دا.
وەڵام بدەوه