Kurdistan Press - چل و هەشت کاتژمێر موڵەتە چۆلی بکەن چل و هەشت کاتژمێر موڵەتە چۆلی بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چل و هەشت کاتژمێر موڵەتە چۆلی بکەن

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هاوڵاتیانی غەززە دەتوانن بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رێگەی دوو رێرەوی سەلامەت غەززە بەرەو باشوور بەجێ بێڵن، جەختیشی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی دانیشتوان بە جووڵە کردن تەنها لە ڕێڕەوە دیاریکراوەکان کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی ئەیلول، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕێگەی کردنەوەی دوو رێرەوی کاتیی سەلامەت داوا لە هاوڵاتیانی غەززە دەکەین بەرەوە باشوور بڕۆن و ناوچەکە چۆڵ بکەن.
سوپا رایگەیاند؛ ڕێڕەوەکە تەنها بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەست دەبێت، لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17ی ئەیلولی 2025 تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 19ی ئەیلولی 2025.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە گواستنەوەکە لە ڕێگەی شەقامی سەلاحەدینەوە دەبێت و بەناو دۆڵی غەززەدا بەرەو باشوور دەڕوات، جەختیشی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی دانیشتوان بە جووڵە کردن تەنها لە ڕێڕەوە دیاریکراوەکان کردەوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە دەستپێکردنی تێکدانی ژێرخانی بزووتنەوەی حەماسی لە شاری غەززە ڕاگەیاندبوو، سەبارەت بە مەترسییەکانی مانەوە لە شاری غەززەش هۆشداریی  بە دانیشتوان دابوو و داوای لە هاوڵاتیان کردبوو لە ڕێگەی شەقامی ڕەشیدەوە دەستبەجێ ڕووبکەنە ناوچەکانی باشووری دۆڵی غەززە.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە دانیشتوانی غەززە کراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیان، بچنە پاڵ زیاتر لە 40%ی دانیشتوانی شارەکە کە پێشتر شارەکەیان جێ هێشتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه