Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی یەکشەممە (30ـی تەمووز) کاتژمێر 11ـی پاش نیوەڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی سبەینێی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان بەڕێوەدەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، مەکتەبی سیاسی یەکێتی برووسکەیەکی بۆ مەکتەبی سیاسی  پارتی ناردووە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی کردووە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوبارەیەوە راگەیاند، پارتی وەڵامی برووسکەکەی یەکێتی داوەتەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی هەردوولا لە دوای پەسندکردنی پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق.

سەرەکیترین تەوەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه