گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای له تۆبیاس بیلسترۆم كرد، رێگری له دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و هه‌موو ئه‌و ره‌فتارانه‌ی دژ به ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی بۆ میدیای فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆبیاس بیلسرۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كرد و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێگریكردن له دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كرد و داواكرا هۆشداری بدرێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵسا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له مه‌ترسی دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كرده‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌م كاره به به‌رنامه كراوه و گوتی: "قورئانی پیرۆز له دڵی دوو ملیار موسڵمانی جیهاندایه".
فوئاد حوسێن داوای له حكومه‌تی سوید كرد، رێگری له دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بكه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كاره هه‌راسانكارییانه ببنه‌وه، كه ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و توندوتیژی.
ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه ببێته هۆی رێگریكردن له دژایه‌تی ئایین، كتێبه پیرۆز و ئایدۆلۆژییه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید دووباره ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی كرد و رایگه‌یاند، پشتگیری له‌و جۆره كارانه ناكه‌ن و باڵیۆزخانه‌ی سویدیش له عێراق ده‌پارێزن.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند.
ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەوپەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
وەڵام بدەوه