Kurdistan Press - نڕخی دۆلار دەبێتە چەند. نڕخی دۆلار دەبێتە چەند. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی دۆلار دەبێتە چەند.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت و دەگاتە ئەو نرخەی کە بۆی دیاریکراوە و ئەمەش بەهۆی سیاسەتی نەختینەی بانکی ناوەندییەوەیە و توانیویەتی بەپێی پێویستی دراوی بیانی دابین بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار ئاسانکاری گواستنەوەی دۆلارە لەڕێگەی سەکۆیەکەوە بەپێی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانەکان و بانکەنان توانیویانە خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.

لەبەشێکی قسەکانیدا، ڕاوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت: لە ئێستادا عێراق خاوەنی زۆرترین یەدەگی دۆلارە لە مێژوی دراییدا و ئەمانە و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی توانیویانە نرخی دۆلار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا کەمبکەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ڕابردودا حکومەت عێراقی بەهای دۆلاری بۆ 131 هەزار دینار دابەزاند و ئەو نرخەی لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند کرد.

2914 جار 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا