Kurdistan Press - بوودجەی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت. بوودجەی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوودجەی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق بە 16 ترلیۆن دینار دیاری کراوە و پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: ”بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان پێشتر رێككەوتنی لەسەر كراوە و دەستكاریی ناكرێت.

موعین کازمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند: "ئەمڕۆ، لێژنەی دارایی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، بە ئامانجی تاوتوێکردنی بودجە کۆ بووینەوە و باسی ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی قەبارەی بودجە بۆ 200 ترلیۆن دینار كراوە، کە 150 ترلیۆن دیناری بۆ بەکاربردن و 50 ترلیۆن دیناریش بۆ وەبەرھێنان تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەش دا: "پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا بە 12.67% دیاری کراوە، کە دەکاتە 16 ترلیۆن دینار.

موعین کازمی ئەوەیشی خستە ڕوو: "تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، پێویستی بە 30 بۆ 45 رۆژ ھەیە

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، کە ژمارەیان چوار ملیۆن فەرمانبەرە، پێویستی بە 58 ترلیۆن دینارە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی پەسند كرد.

لای خۆیەوە د. خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند:بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023ی عێراق دەستكاریی ناكرێت و وەكوو خۆی دەمێنێتەوە، چونكە پێشتر رێككەوتنی لەسەر كراوە.

ئاماژەی بەوەش دا: "پرۆژەیاسای بودجە لای لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە و لە ڕۆژانی داھاتوودا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، دوای هەفتەیەك لە خوێندنەوەی یەکەم، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت و پێشبینی دەکەین، ھەر لەم هەفتەیەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دوای گفتوگۆی پەرلەمانتاران، ئینجا دەخرێتە دەنگدانەوە.

كەمێك پێش ئێستا (دووشەممە 3/4/2023)، کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ڕۆژی چوارشەممە 5/4/2023، دیاری کرا تاوەکوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه