Kurdistan Press - کەی نرخی دۆلار دەبێتە 132 ھەزار دینار؟ کەی نرخی دۆلار دەبێتە 132 ھەزار دینار؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەی نرخی دۆلار دەبێتە 132 ھەزار دینار؟

فادی شەمەری راوێژكار سیاسی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند چاوەڕێ دەكرێت دوای جەژن نرخی دۆلار لە بازاڕەكان لەگەڵ نرخە فەرمییەكەی یەكسان بێت. 

ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2023 لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیددا شەمەری روونی كردەوە، بەهۆی مانگی رەمەزان و نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزان خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان لە بەرزییە بۆیە بە دابەزینی نرخی دۆلاریش بە ئاراستەی نرخە قەرمییەكەی هێواشە. 

شەمەری پێشبینی كرد، ئەم مانگە وردە وردە نرخەكان بەرەو كەمی دەڕۆن تا دەگاتە جەژن و دوای جەژنیش نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دەگاتە ئاستی 1300 دینار و نرخی فەرمی خۆی یان زۆر نزیك لە نرخە فەرمییەكەی. 

لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بەهۆی بەقاچاخبردنی دۆلار و سپی كردنەوەی پارە چەند بانكێكی فەرمی لەلایەن خەزێنی ئەمەریكاوە سزایان لەسەر سەپێندرا و بەم هۆیەوەش هەر دۆلارێك لە سەرووی 1700 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرا. 

بە هۆی كۆتوبەندەكانی خەزێنەی ئەمەریكی و یەدەگی فیدراڵی ئەمەریكا بانكی ناوەندی نەیدەتوانی بڕی پێویست بخاتە بازاڕ و بیفرۆشێت، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا جێگری بانكی ناوەندی رای گەیاند كە ئێستە كۆتوبەندەكانیان تێپەڕ كردووە و هەرچەند بازاڕ و خواست لەسەر دۆلار هەبێت بانكەكەیان دەتوانێت بیخاتە بازاڕەوە. 

لای خۆشییەوە چەند رۆژێك پێش ئێستە مەزهەر مەحەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، رێژەی فرۆشی رۆژانەی بانكی ناوەندی نزیكە لە 200 ملیۆن دۆلار و بەردەوامیش دەبێ لەم رێژەیە و كۆتایی هاتن بە تەنگژەی دۆلار و جیاوازی نرخ نزیكە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه