دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار بەشێوەی "قەرز" لەلایەن بانکی بازرگانیی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر لەسەر سکاڵاى ئەو پەرلەمانتارە، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق ناردنى 400 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمى کوردستان بە "نادەستوورى" لەقەڵەمدا.
13ى ئادارى 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بڕی 400 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه