Kurdistan Press - پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەڕلەمان کرا پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەڕلەمان کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەوانەی پەڕلەمان کرا

گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م به‌فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقمان بۆ هه‌رسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد.

باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: وەک پێگیربوون بە جێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.

عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دووپاتی دەکەینەوە کە پرۆژەیاسایی بودجە و ئەو بڕگە و ماددانەی کە لەخۆی گرتووە، بۆ یەکەمجارە پشتی پێ دەبەسترێت و گەرەنتییە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو و گەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه