Kurdistan Press - هۆشداری ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق دەدرێت هۆشداری ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق دەدرێت

پسپۆرێکی جیۆلۆجی عێراقی و مامۆستا لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی بەغدا هۆشداری دەدات لە دوو هەفتەی داهاتوودا, لە عێراقدا بوومەلەرزە ڕووبدات.

 

 د. ساڵح محەمەد عەوز پسپۆر لە بواری جیۆلۆجی و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکات، لەنێوان 20 بۆ 27ـی شوبات بوومەلەرزەیەک لە عێراق ڕووبدات.

 

ڕوونیشی کردەوە کە لەو ماوەیەدا مانگ دەچێتە نێوان زەوی و خۆر لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەریخ لە زەوی، ئەمەش ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە زیاتر دەکات.

 

ئەو پسپۆرەی بواری جیۆلۆجی جەختیشی کردۆتەوە کە ئەوەی دەیڵێت تەنیا ئەگەرێکە و دەکرێت ڕوونەدات.

 

د. ساڵح عەوز سەبارەت بە هۆکاری زۆربوونی ڕوودانی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوە دا کە دۆخی هەسارەکان لە گۆڕاندایە و بەوپێیەی زەوی لەژێر فشاری هێزی کێشکردنی دەرەکییە ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ زۆربوونی ڕوودانی بوومەلەرزە. ئاماژەی بەوەش دا کە پێش ڕوودانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، دواکەوتن لە خێرایی خولانەوەی زەویدا هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جوڵە لە پلێتەکان، کە لە ئەنجامدا ئەو کارەساتەی لە تورکیا و سووریا لێکەوتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه