Kurdistan Press - شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبوونەوە شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبوونەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ى شوباتی ٢٠٢٣، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گازی فیدراڵی.

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیرى دارایی وەک سەرۆکى شاندەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان؛ ئامادەبووانى کۆبوونەوەکەش لە لایەنى عێراقى فیدراڵ، بریتی بوون لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ـی شوباتی ٢٠٢٣

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه