فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 12ـی 2022 ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.
لە ئاگادارییەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرنشینان دەکەینەوە کە گەشتەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگرین بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 400 مەتر.
فڕۆکەخانەی بەغدا ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
وەڵام بدەوه