Kurdistan Press - لە عێراقەوە هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکرێت لە عێراقەوە هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکرێت

ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، بزووتنەوەی "ئەنساروڵای ئەوفیا" هۆشداریی دایە ئەمەریکا لە بەکارهێنانی ئاسمان یان خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێکی سەربازی لە دژی ئێران و دووپاتی کردەوە کە ئەو کارە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەرییە و وەڵامی دەبێت، هاوکات ئاشکرای کرد کە چەکەکانیان ڕادەست نەکردووە و ڕێککەوتنەکە تەنیا ڕێکخستنی چەکە لە نێوان مانگی ئەیلوولی 2026 تا حوزەیرانی 2027.
عەلی فەتلاوی، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە لێدوانێکدا گوتی، بزووتنەوەکە پابەندی بێلایەنی دەبێت تا ئەو کاتەی خاکی عێراق وەک پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکار نەهێنرێت، واشنتنیش داوای لێ دەکرێت پابەند بێت بە نەبەزاندنی ئاسمانی عێراقەوە.
زیاتر هاتووە، هەر پێشێلکارییەک بەرانبەر سەروەریی عێراق هەڵوێستی بزووتنەوەکەی بەرانبەر دەبێـ و سروشتی وەڵامدانەوەکەیش لەلایەن سەرکردایەتییەوە بەپێی پێداویستییەکانی قۆناغەکە دیاری دەکرێت. 
لەبارەی دۆسیەی چەکەوە، فەتلاوی دووپاتی کردەوە کە بزووتنەوەکە چەکی خۆی ڕادەست نەکردووە، و ئاماژەی بەوەیش کرد کە ڕێککەوتنەکە ڕێکخستن و سنووردارکردنی چەک لەخۆ دەگرێت لە ماوەی نێوان مانگی ئەیلوولی 2026 تا حوزەیرانی 2027، نەک کشانەوە یان ڕادەستکردنی چەک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا