موقتەدا سەدڕ تووڕەیە و دەڵێ: هەندێ ناو و نەریتی مانگی ڕەمەزان شەرعی نیین
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕەخنە لە چەند ناو و نەریتێكی مانگی ڕەمەزان دەگرێت و پێیوایە (دهۆڵكوتی پارشێو) و گوتنی دەستەواژەی (ڕەمەزان کەریم) و (یاریی محێبس) هیچ بنەمایەکی شەرعییان نییە.
سەدڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئەمانە ناو و نەریتی خراپی ڕەمەزانن و هیچ سەرچاوەیەکی شەرعی، یان نەقڵییان نییە."
هەروەها دەڵێت: "یەکەم نەریت (دەهۆڵكوتیی پارشێوانە)ـە کە بریتییە لەو کەسەی خەڵک بۆ ژەمی پاشێو لە مانگی ڕەمەزاندا خەبەر دەکاتەوە، ئەمەش کارێکە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ سەرچاوەیەکی قورئانی یان فەرموودەی بۆ نەهاتووە. تەنانەت ئەوەی هەندێک لە نەفامەکان دەیکەن بە تێکەڵکردنی لەگەڵ سەما و مۆسیقا و شتی لەم شێوەیە، لە ڕووی شەرعییەوە حەرام و قەدەغەیە. جێگەی سەرسوڕمانیشە کە ئەوان ڕێگری لە بانگ و قورئان و نزا دەکەن لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە، بە بیانووی ئەوەی خەڵک بێزار دەکات، بەڵام هەمان قسە بۆ (دەهۆلكوتی پارشێو) ناکەن کە زۆر جار دەبێتە هۆی خەبەربوونەوەی منداڵان کە ڕۆژوویان لەسەر نییە، یان نەخۆش و کەسانی بەتەمەن و هاوشێوەکانیان. بۆیە، ئەگەر قەدەغە ناکرێت، ئەوا دەبێت ڕێک بخرێت، ئەگەرنا دەبێت بە بیدعە و بگرە کۆمەڵێک بیدعەش".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "دووەم دناو و نەریت: گوتنی دەستەواژەی (ڕەمەزان کەریم)ـە."
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، موقتەدا سەدڕ دەشڵێت: "ئەمەش هیچ بنەمایەکی لە قورئان و سوننەتی پیرۆزدا نییە، تەنیا ئەوەیە کە کەرەم و بەخشندەیی یەکێکە لە خەسڵەتەکانی ئەم مانگە پیرۆزە، لەبەرئەوەی کەسی ڕۆژووگر میوانی خودایە و لەوێدا ڕەزیلیی نییە. بەڵام ئەوان ئەم خەسڵەتەیان کردووەتە دەرگایەک بۆ زیادەڕۆیی لە بەكارهێنان و بەفیڕۆدان لەسەر خۆیان و لە هەمان کاتدا دەرگایەکی ڕەزیلی و دەستنوقاوی بۆ یارمەتیدانی هەژاران و لێقەوماوان و لاوازان. پێویستە ئاوڕ لە شتێکی گرنگیش بدرێتەوە کە باس لە حەرامبوون یان مەکرووهیەتی گوتنی وشەی (ڕەمەزان) بەتەنیا کراوە، بەڵکوو دەبێت بگوترێت (مانگی ڕەمەزان). لەم سۆنگەیەوە دەکرێت لەبری ڕەمەزان کەریم بگوترێت: (مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت)، یان (خوای گەورە ڕۆژوو و پەرستش و نزاکانتان قبووڵ بکات و ڕەحم بەیەکتر بکەن، چونکە ئەمە مانگی ڕەحمەت و لێخۆشبوونە)."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی رێبەری رەوتی سەدڕ هاتووە: "سێیەم نەریت: یاری و کات بەسەربردن و چوونە کافتریاکان و کردنی یاریی محێبس (تاوڵە و مەحبووسە - سینیانێ - سینی و زەرف) و هاوشێوەکانیەتی. کاتێک سەبارەت بەم یارییە پرسیار لە باوکم (محەمەد سادق سەدر) کرا، لە وەڵامدا فەرمووی: لە ڕووی فیقهییەوە دروستە ئەگەر بەبێ خەڵات و کرێ (پارە) بێت، بەڵام کارێکی پەسەند نییە و بگرە لە ڕووی ئەخلاقییەوە قەدەغەیە."
هەروەها سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم جۆرە یارییانە "مرۆڤ لە یادی خودا و پەرستشەکان لە مانگی ڕەمەزاندا دوور دەخەنەوە، لە کاتێکدا لە ڕووی شەرعییەوە لەم مانگەدا زیادکردنی پەرستشەکان داواکراوە."
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه