فوئاد حوسێن له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رای گه‌یاند، پارتی ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان قسه كراوه كه ده‌نگ به‌و بده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی شاندی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له به‌غدا رای گه‌یاند، پارتی ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان قسه كراوه كه ده‌نگ به‌و بده‌ن.
روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ی كراوه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كراوه، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و پۆسته.
له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ماوه‌ی چه‌ندان مانگ له كۆبوونه‌وه بوون و تا ئه‌وه‌ی له كۆتایی گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژێرین.
جێی باسە كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بڕیار بوو سه‌عات 11 بكرێت، به‌ڵام راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند كه دوا خراوه
وەڵام بدەوه