Kurdistan Press - ترس گەیشتە بەغدا ترس گەیشتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترس گەیشتە بەغدا

سەرچاوەیەکی حكوومی ئەمڕۆ پێنجشەم ئاشکرای کرد، حكوومەت هەوڵی دانانی پلانی جێگرەوە دەدات بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق، لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز بەهۆی گرژییەکانی ئێرانەوە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاندووە حكوومەتی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پێوەندیدارەکانی وزە، هەوڵ دەدات دەروازەی هەناردەکردنی ئارام دەستەبەر بکات بۆ گەیشتنی نەوت بە بازاڕەکانی جیهان ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت.

ئاماژەی بەوەش دا لە چوارچێوەی ئەو جووڵەیەدا، لێکگەیشتنەکان لەگەڵ سەڵتەنەتی عومان بەهێز دەکرێن بۆ ڕاکێشانی بۆریی نەوتی بەسرە - عومان، هەروەها قۆناغی داهاتوو پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت لە پرسی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێی عومانەوە، جگە لە هەڵبژاردنی ناوچەی نزیک لە گەرووی هورمز بۆ دروستکردنی کۆگای گەورە بۆ عێراق تا نەوتی خاوی تێدا هەڵبگیرێت و بەبازاڕ بکرێت.

ئەم جووڵەیەی بەغدا لە سایەی ئەو پەرەسەندنە ناوخۆییانەی ئێران دێت بەهۆی خۆپێشاندانەکانەوە، لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ لێدانی ئەو وڵاتە کە لەوانەیە بۆ جەنگێکی گشتگیر فراوان بێت.

جێی باسە نزیکەی پێنج یەکی بەکارهێنانی نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، واتە نزیکەی 18 بۆ 19 ملیۆن بەرمیل نەوت و سووتەمەنی لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ نزیکەی 11 ملیار پێ سێجا گازی سروشتیی شل.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه