به‌پێی راپۆرتێكی به‌غدادلیه‌وم،ئه‌مریكا به‌نیازه گه‌مارۆیه‌كی قورس به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت كه له‌گه‌مارۆی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو سه‌ختتر ده‌بێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر عێراقدا دوای ئه‌وه دێت كه به‌غدا له‌بڕیاری ریزبه‌ندكردنی هه‌ریه‌ك له‌حزبوڵای لوبنانی و حوسییه‌كان له‌نێو لیستی تیرۆر پاشگه‌ز بوه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه واشنتۆن ، كاربه‌ده‌ستانی به‌غدای له‌گه‌مارۆو سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ئاگادار كردوه‌ته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سزاكان حه‌وت كه‌سایه‌تی سیاسی و سێ هێزی سیاسی‌تر ده‌گرێته‌وه كه له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا تێوه‌گلاون، ئه‌مه جگه له‌سزادانی ئه‌و گروپانه‌ی كه بۆ چه‌ند جارێك كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ئامانجگرتوه.


وەڵام بدەوه