مازن ئشێقڕ سیاسه‌تمه‌دارى عێراق له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، "له یه‌كێك له پێوه‌ندییه‌كان ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى گوتووه، ماوه‌ى ساڵێكه به‌ڵێنمان پێ ده‌ده‌ی به‌ڵام هیچت نه‌كردووه و له به‌ڵێنه‌كانت بێزار بووین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراقى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مازن ئشێقڕ كردووه كه ئاشكراى ده‌كات له یه‌كێك له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانى نێوان ماركۆ رۆبیۆ و محه‌مه‌د شیاع سوودانى، رۆبیۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تى، "ماوه‌ى ساڵێكه قسه ده‌كه‌ین به‌ڵام هیچت نه‌كردووه، ساڵێكه داوات لێ ده‌كه‌ین كۆتایى به چه‌كى میلیشیاكان بهێنیت، هه‌ركه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌مان به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌یته‌وه، له به‌ڵێنه‌كانت بێزار بووین".
مازن ئشێقر كه پێشتر به‌ر له سوودانى یه‌كێك له كاندیده ته‌كنۆكراته‌كان بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و قسانه‌ى رۆبیۆ كه دزه‌ى پێكراوه، تێڕوانینى ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانى.
پێشتر چه‌ند جارێك ده‌ركه‌وتووه، له چالاكییه دیپلۆماسییه‌كان عێراق له راگه‌ینراوه فه‌رمییه‌كانى ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆكان وه‌ك خۆى بڵاوناكاته‌وه، دواجاریش كاتێك مایكڵ ریگه‌س جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى عێراقى كرد، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له راگه‌ینراوه‌كه‌ى باسى ئه‌وه‌ى نه‌كرد، ریگه‌س داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكانى كردووه، كه‌چى رۆژى دواتر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م داوایه‌ى ریگه‌سى ئاشكرا كرد كه ئاراسته‌ى به‌رپرسانى عێراقى كرد بوو.


وەڵام بدەوه