ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى عێراق له دژى بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵاى لبنانى و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌ن، به ئۆتۆمبیل له شه‌قامه‌كانى به‌غدا سووڕانه‌وه و وێنه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سرولاى سه‌ركرده‌ى پێشووى حزبوڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسى سه‌رۆكى ئه‌نسارولایان به‌رزكردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنج كانوونى یه‌كەم، له شه‌قامه‌كانى به‌غدا به ده‌یان ئۆتۆمبیلى میلیشیاكانى عێراق به تایبه‌ت میلیشیاكانى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق ده‌سووڕانه‌وه، وێنه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسیان به‌رز كردبووه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵاى حزبوڵاى لبنانى
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ى میلیشیاكان دواى ئه‌وه دێ، بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریسانى سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراق له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى بڵاوكرایه‌وه.
دوێنێ ته‌واوى میلیشیاكانى شیعه، ئه‌وانه‌ى به "سه‌ربه ئێران" وه‌سف ده‌كرێن، ناڕه‌زاییان له‌دژى بڕیاره‌كه ده‌ربڕى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراقیش روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه و تێیدا بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوى ئه‌و دوو هێزه‌ى شیعه‌ى به "هه‌ڵه" وه‌سف كرد و هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه هه‌ڵه‌كه‌یان كردووه.


وەڵام بدەوه