شه‌وى رابردوو سه‌ركرده‌كانى سوننه له ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم كۆبوونه‌وه و بۆ ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن و بابه‌ته‌كه‌یان دواخست.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو له چوارچێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه، له ماڵى حه‌لبووسى له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له شه‌ش كه‌سایه‌تییه‌كه كاندید بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، كه‌چى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆیه بابه‌ته‌كه‌یان دواخست.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، سوننه‌كان بابه‌تى كاندیدكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان بۆ دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كه‌كانى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه دواخستووه.
سوننه له په‌رله‌مان 77 كورسیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسى، موسه‌نا سامه‌رائى، محه‌مه‌د ته‌میم، سابت عه‌باسى، مه‌حموود قه‌یسى و سالم عیساوى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاندیدن.


وەڵام بدەوه