Kurdistan Press - پارێزگاری بانکی ناوەندی هاتە دەنگ پارێزگاری بانکی ناوەندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری بانکی ناوەندی هاتە دەنگ

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، پرسی لابردنی سفڕەكانی سەر دینار هێشتا لە دیراسەتە. جەختیش دەكاتەوە بیر لە دەركردنی دراوی 20 هەزاری دەكەنەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، رایگەیاند: " پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی هێشتا لە پلاندانان و دیراسەکردندایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی نوێ لەو بارەیەوە دەندرێت و جارێ بڕیاری لێ نەدراوە."

بانکی ناوەندیی عێراق لە ساڵی 2014 پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كرد، تاوەكوو ئێستا پلانەكە جێبەجێ نەكراوە.

لەبارەی دەركردنی جۆری دراوی نوێ، پارێزگاری بانكی ناوەندی گوتی:"یەکێک لەو بابەتانەی بانکی ناوەندی بیری لێدەکاتەوە رێکخستنەوەی یەکەکانی دراوی عێراقییە، لەوانەش دەرچوواندنی دراوی 20 هەزار دینارییە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه