Kurdistan Press - ئەمریکا هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات ئەمریکا هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لەكاتی هەوڵەكانی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبیدا فشارەكانی ئەمریكا گەیشتە ئەو ئاستەی کە هەڕەشە بە کەمپی هۆل و هەڵگرتنی پارێزگاری سیاسی و ئەمنی بكات پێشیوایە: چەكی دەرەوە دەوڵەت كاریگەرە نەماوەو حزبە ئاینیەكان ناتوانن هیچ شتێک پێشکەش بە وڵات بكەن.

مەشهەدانی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: ئیسرائیل هەوڵیدا عێراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکییەکان رەتیانکردەوە، ئەمریکییەکان داوایان لێکردین یاسای حەشدی شەعبی پەسەند نەكەین و فشاری خستە سەر سەرکردە سیاسی و ئاینییە شیعیەکان بۆ ئەوەی ئەو یاسایە دەرنەکەن.

راشیگەیاند:ئەمریکییەکان هەڕەشەی هەڵگرتنی پاراستنی سیاسی و ئەمنییان کرد، تەنانەت بە کەمپی هۆل هەڕەشەیان لێکردین.

 وتيشى: دەکرا یاسای حەشدی شەعبی دەربکرێت، بەڵام هێزە شیعەکان قەناعەتیان پێکرا  ئەو کارە نەکەن.

جەختیشكرد لەوەی عێراق سەقامگیری نابێت تا لە وڵاتی پێکهاتەکانەوە نەگۆڕێت بۆ دەوڵەتی هاوڵاتیبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه