میدیاى عێراقى و ئێرانى ئاشكرایان كردووه عه‌بدولره‌حیم مووسه‌وى سوپاسالارى سوپاى ئێران هۆشداریی به قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق داوه، و ئاگادارى كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پلانێكى هه‌یه بۆ داگیركردنى عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى تشرینى یه‌كه‌م، هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێران و ماڵپه‌ڕى ساعه‌ى عێراقى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌ى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق و عه‌بدولره‌حیم مووسه‌وى سوپاسالارى ئێرانیان له تاران بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه كردووه، له‌باره‌ى نیازه سیاسییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به عێراق، مووسه‌وى هۆشدارى به ئه‌عره‌جى داوه.
ماڵپه‌ڕى ئاژانسى ته‌نسیم ده‌ڵێ، "مووسه‌وى گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نه‌بووایه، ئه‌وا نیازى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوى ئاشكرا ده‌بوو كه ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئاسمانى عێراق بگرێت". ماڵپه‌ڕى ساعه‌یش ده‌ڵێ، "مووسه‌وى به ئه‌عره‌جى راگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا پلانى داگیركردنى عێراقى هه‌یه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مووسه‌وى داواى له ئه‌عره‌جى كردووه، عێراق به ته‌واوى پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له بوارى ئاسایشى سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانى ئه‌نجام داوه و مووسه‌وى ئه‌مه‌ى به "زۆر پێویست" وه‌سف كردووه.
چه‌ند رۆژێكه قاسم ئه‌عره‌جى له ئێرانه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانى بوارى سه‌ربازى و ئاسایش كۆبووه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه