عێراق شۆک بوو، پارتی حیزبی یەکەمی هەموو عێراق دەبێت.
بەپێی راپرسییەکی ناوەندی "البیان" بۆ توێژینەوە و پلاندانان کە لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، تێدا پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە حیزبی یەكەم دەبێت لەسەر ئاستی عێراق.
بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکەی ناوەندی "البیان" بۆ توێژینەوە و پلاندانان، "ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" کە لە حەوت لایەنی سیاسی و ژمارەیەك كەسایەتیی پێكهاتووە و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی دەکات وەک هاوپەیمانیێتی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، بەدوایدا وەک حیزب، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەم دێت .لە راپرسییەکەدا بۆچوونی سێ هەزار کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقی وەرگیراوە
وەڵام بدەوه