ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، کوتلەکان کۆ دەبنەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوە دادەنێن .
سەید سەفوان گەرگەری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆ نابێتەوە و دەچێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیار نییە لەبارەی چ پرسێک دەبێت.''
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: ''پێش ئەوەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە ببات، کوتلەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک دەکەن و بە ڕێککەوتن لە نێوان خۆیاندا بەرنامەی کار دادەنێن بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.''
ئەمەش لە کاتیکدایە کە پێش چەند ڕۆژێک پەرلەمانی عێراق دوای چەندین مانگ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و بڕیاریش درا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.
وەڵام بدەوه