كۆنگرێسمانێكی دیاری كۆمارییەكان لە ئەمریكا، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) ئاماژه به سێ ناوى عێراقی دهدات و له نێویاندا بانكى ڕافیدهین ههیه وهك ئاماژهیهك بۆ ئهوهى ئهمریكا سزایان بهسهردا بسهپێنێت.
جۆ ویڵسن، كۆنگرێسمانی دیاری كۆمارییەكان لە ئەمریكا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)،پۆستێك كه تهنها له سێ ناو پێكهاتووه بڵاو دهكاتهوه بهبێ ئهوهى ڕوونكردنهوهى زیاتر بدات.
ئهو كۆنگرێسمانهى ئهمریكا له پۆستهكهیدا دهنووسێت: هادی عامرى، فهیلهقی بهدر، بانكى ڕافیدهین". وهك ئاماژهیهك بۆ سزادانى ئهو سێ ناوه له لایهن ئهمریكاوه، پۆستهكهش بهوه كۆتایی پێدێنێت كه نووسیویهتى" عێراق له دهست ئێران ئازاد بێت".
ئهو كۆنگرێسمانه پێشتریش چهندین جار داواى سزادانى میلیشیاكان و ئهو لایهنه و كهسایهتییانهى عێراقی كردووه كه له ئێرانهوه نزیكن.
شهوی ڕابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵوێزخانەی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرترین فشار دەخاتە سەر ئێران.
دەشڵێن: فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران دەکەینە ئامانج، کە پشتیوانی لە هاوبەشە تیرۆریستەکانی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا دەکات، جگە لە دوو گرووپی عێراقیی کەتیبەکانی حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق.
هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشهممه 10ى 10ى 2025 ، ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران و کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، تۆڕێکی هەواڵگری لەناو بەغدا بەڕێوە دەبەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی هێزەکانی ئەمریکا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە "ئەم تۆڕە لەلایەن سەرکردەی کەتیبەکانی حزبوڵڵا حەسەن قەحتان سەعیدییەوە بەڕێوە دەبرێت، کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیاری دەربارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا هەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران".
دەشڵێ: محەمەد سەعیدی، جگە لە هەیسەم سوبیح سەعید، بەشدارییان لەم چالاکییە هەواڵگرییانەدا کردووە و زانیارییان بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران گواستووەتەوە".
ئەگەری سزای قورس هەیە بۆسەر عێراق
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
شەڕ دەسپێکردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ هەڕەشە لە بەهێزترین وڵاتی جیهان دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
تەقینەوەیەک ئەمریکا هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
مالکی کۆتایی هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه