KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی هەواڵی ناخۆشی راگەیاند.. خۆڵبارین دەست پێ دەکات

ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراقی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، "پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك 37 پله‌ و سلێمانی 38 پله‌ و له‌ به‌غدایش 39 پله‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ كه‌ركووك و مووسڵ و .سه‌ڵاحه‌دین 40 پله‌ی سلیزی تۆمار ده‌كرێت"
 
له‌باره‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رماوه‌ ئاشكرا كراوه‌، شاره‌كانی به‌سره‌ و میسان به‌ 42 پله‌ و موسه‌نا و ناسرییه‌ به‌ 41 پله‌ ده‌بێت. ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بوونی بایه‌كی توند له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌، له‌ سبه‌ینێوه‌ خۆڵبارین ئاسمانی .وڵاته‌ ده‌ته‌نێت و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش
 
شایانی باسه‌ ساڵانه‌ له‌ وه‌رزی هاوین و پایزدا، چه‌ندان جار ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆزاوی و خۆڵبارین ده‌بێت و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شوهه‌وا و كشتوكاڵ و خاكه‌كه‌ی ده‌گات، هۆكاری ئه‌م خۆڵبارینه‌ زۆره‌یش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وای دنیادا ڕووی داوه‌، له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش زۆربه‌ی خاكه‌كه‌یان بووه‌ته‌ بیابان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه