جۆ ویلسۆن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد ڕێگری له عێراق بكات له به‌كارهێنانی پاره‌ی نه‌وتی دانراو له یه‌ده‌گی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دێت بۆ ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
جۆ ویلسۆن له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان قبوڵ ناكرێت"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "نابێت چیتر پاره‌ی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی فیدراڵی به‌كاربھێنرێت، ھه‌روه‌ھا ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆی روبه‌ڕوی ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كان ده‌بێته‌وه".
له مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2003 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارنامه‌ی 1483ی ده‌ركرد، كه تێیدا هاتبو داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی عێراق بخرێته سه‌ر حسابێكی تایبه‌ت له یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی "سندوقی گه‌شه‌پێدان بۆ عێراق".
به‌شێك له‌م داهاتانه- 5%ی كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز- بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوه‌یت ته‌رخانكرا كه له ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كه‌ی ساڵی 1990دا هاتبون. ئه‌مه‌ش تا ساڵی 2022 به‌رده‌وام بو، كاتێك عێراق نزیكه‌ی 52.4 ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بو گه‌ڕانده‌وه بۆ كوه‌یت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه