Kurdistan Press - زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدرا زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدرا

 

ماڵپەڕی "ئیستیقلال" ی عەرەبی راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە: بەھێزترین ئاڵنگاری "رژێم"ی ئێستا، ئەنجوومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقە، کە لە ساڵی 2019 لە تورکیا دامەزراوە و عەبدولناسر جەنابی پەرلەمانتاری پێشوو سەرکردایەتی دەکات، لایەنگرانی ئەنجوومەنەکە عەبدولناسر جەنابی بە جولانی عێراق ناو دەبەن.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی دامەزراندنیدا لە 16ی 1ی 2019، مەحمود سامەرائی وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانی رایگەیاند، کە رێکخراوەکەیان تەنیا پەیوەست نییە بە سووننەوە، بەڵکو پێکهاتەی شیعە و کوردیشی تێدایە. 

ئامانجەکانی ئەنجوومەنەکە، بەدەستهێنانی سەروەری و سەربەخۆیی عێراقە لە رێگەی

دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، بە دیاریکراوی ئەمەریکا و بەریتانیا. 

دووهەمین پێکهاتەی ئۆپۆزیسیۆن، بە هاوپەیمانی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی عێراق ناسراوە، کە لە مانگی ئازاری 2024 لە ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد ئەبیەزی سیاسەتمەداری شیعە دادەمەزرا.

لە ئامانجەکانی هاوپەیمانییەکە، رزگارکردنی عێراق و گەڕاندنەوەی بۆ پرەنسیپەکانی ئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.

 پێکهاتنی سێیەمیش بزووتنەوەی عێراقە بەسەرۆکایەتی ئەیهەم سامەرائی سیاسەتمەداری سوننی و وەزیری پێشوو کارەبا، کە نیشتەجێی ئەمەریکایە و ئەم پێکهاتەیە وەکو درێژکراوەی خۆپیشاندنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر ساڵی 2019 دامەزرا. 

لەهەمان ئاستدا چەندین کەسایەتی سیاسی و میدیایی بە جیا کاردەکەن، بۆ دژایەتیکردنی سیستەمی سیاسی ئێستا. بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەوڵی رزگارکردنی عێراقییەکان دەدەن، لە هەژموونی حزب و "میلیشیا"کانی لایەنگری ئێران.

یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکان فایق شێخ عەلی پەرلەمانتاری پێشووە، کە خۆی بە رووخێنەری میلیشیاکان و لەناوبردنی دیکتاتۆریەت و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق وەسف دەکات.

ئەو ماڵپەرە ئاماژە بەوە دەکات ئێستە لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە عێراق روو لە زیادبوونە و داوای رووخانی ئەو سیستەمە سیاسیە دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه