Kurdistan Press - ئەمرۆ پیکدادان لە نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا دروست بوو ئەمرۆ پیکدادان لە نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا دروست بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمرۆ پیکدادان لە نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا دروست بوو

شانه‌ی ڕأگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، زیاتر له‌ 100 كه‌س بریندار بوون.

شانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می شاری به‌غدا له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 4 ئه‌فسه‌ر و 118 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و 11 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

شانه‌كه‌ داواشی له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن، چونكه‌ ئه‌م برینانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ جه‌سته‌ی عێراقییه‌كان كه‌وتۆنه‌ته‌وه‌، هه‌موویان كوڕی یه‌ك وڵات بوون.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری به‌غدا خۆپیشاندان دژی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دران و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندابوو بچنه‌ ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ببوونه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر له‌ ناوچه‌ی سه‌وز سێ مووشه‌ك كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ئه‌ندامانی هێزی ئه‌منی بریندار ببوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه