Kurdistan Press - هەڕەشە لە ئەندامانی دادگەی فیدڕالی کراوە هەڕەشە لە ئەندامانی دادگەی فیدڕالی کراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڕەشە لە ئەندامانی دادگەی فیدڕالی کراوە

سیاسەتمەدارێكی عێراقی:

فایەق زێدان بە ئەندامانی دادگای فیدراڵیی گوتووە: بڕیار لەسەر خۆر عەبدوڵا و مووچەی كوردستان بدەن، سەری خۆتان و خێزانەکانتان دەپەڕێندرێت

سیاسەتمەدارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، لە لایەن ئەوانەی لەژێرەوە حوكمڕانیی عێراق دەكەن (دەوڵەتی قووڵ)، هەڕەشەی كوشتنیان لێ كراوە و فەرمانیان پێ كراوە كە بڕیار لەسەر رێككەوتننامەی خۆرعەبدوڵا و بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەدەن.

د. اسماعيل موسبیح ئەلوائیلی، سیاسەتمەداری عێراقی كە برای دامه‌زرێنه‌ری حزبی فه‌زیلەڵەی عێراقی‌ و برای پارێزگاری پێشووتری به‌سڕەیە، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرای كرد: ”فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، هەڕەشەی كوشتنی لە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی كردووە. پێی گوتوون كە ئێوە سەرپشكن یان دەست لە کار دەكێشنەوە یانیش سەری خۆتان و كەسوكارتان دەپەڕێندرێ، ئەمەش لە حاڵەتێكدا ئەگەر دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی خۆرعەبدوڵا و ناردنی مووچەی كوردستان بدەن."

بە بڕوای ئەو سیاسەتمەدارە، نەناردنی مووچە پیلانێكە بۆ زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان و دەڵێت: ”زێدان پێی گوتوون ئێوە بڕیاری ناردنی مووچە مەدەن، ئنجا دەبینن چۆن فەوزا لە کوردستان دەخوڵقێنین."

ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە باسی لەوەش كردووە كە فەرمان لە دەوڵەتێکی دراوسێوە دەرچووە و چەند كەسێك لە پیلانگێڕییەكەدا بەشدارن كە ئەوانیش (مالیكی، خەزعەلی و محەمەد حەلبووس)ن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا