میدیاكانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڵاویان كرده‌وه، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (پێش بانگی ئێواره)، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سامه‌ڕا – تكریت، به دیاریكراوی له ناوچه‌ی عه‌باسییه، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ، له نێوان تاكسییه‌ك و تانكه‌رێكدا رووی دا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه، دوو برای دانیشتوی قه‌زای سامه‌ڕا، به ناوه‌كانی (مه‌حموود محه‌مه‌د و ئیبراهیم محه‌مه‌د) گیانیان له‌ده‌ست دا.
له عێراق گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه زیادی كردووه و شاره‌زایانی بواری هاتوچۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ خێرایی لێخورین و خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
وەڵام بدەوه